سوپاس و پێزانینی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بۆ میوانداری باشی گەل و حکومەتی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i411150-سوپاس_و_پێزانینی_ئەمیر_عەبدوڵڵاهیان_بۆ_میوانداری_باشی_گەل_و_حکومەتی_عێراق
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران میوانداریی خه‌ڵک و حکومه‌تی عێراقی کە سه‌رباری حەشیمەتی زۆرو بەرتەسکییەکانی ئەو وڵاتە لەوپەڕی ناوازەیی دا بەڕێوە دەچێت ، بەرزنرخاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 09, 2022 18:19 Asia/Tehran
  • سوپاس و پێزانینی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بۆ میوانداری باشی گەل و حکومەتی عێراق

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران میوانداریی خه‌ڵک و حکومه‌تی عێراقی کە سه‌رباری حەشیمەتی زۆرو بەرتەسکییەکانی ئەو وڵاتە لەوپەڕی ناوازەیی دا بەڕێوە دەچێت ، بەرزنرخاند.

بەپێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، رۆژی هەینی «حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق، میوانداریی گەلی ئازیز و حکومەتی عێراقی  کە سه‌رباری حەشیمەتی زۆرو بەرتەسکییەکانی ئەو وڵاتەو گەرمای زۆر ھەموو جۆرە یارمەتی و خزمەتگوزارییەکیان بۆ زیارەتکارانی ئێرانی و غەیری ئێرانیی ئەربەعین دابین کرد، بەرزنرخاند و بە شێوەیەکی تایبەتی ستایشی خۆی ڕاگەیاند.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وێڕای ئاماژە کردن به ئامادە بوونی بەربڵاوی زیارەتکارانی تامەزرۆی لە شارەکانی کەربەلا و نەجەف ، داوای له هاوڵاتیانی کرد که گرینگی تایبەتی به رێنماییەکانی بنکەی عەربەعین و وەزارەتی نێوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران بدەن.

ڕۆیشتنی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی بۆ کەربەلا لە چەند رۆژی ڕابردوودا دەستیپێکراوە و چەند رۆژێک بەرلە ئەربەعینیش دەگاتە ئەوپەڕی خۆی.