سەرۆکی دەزگای دادی ئێران: لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ مردنی ئەمینی دەکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i411460-سەرۆکی_دەزگای_دادی_ئێران_لە_نزیکەوە_بەدواداچوون_بۆ_مردنی_ئەمینی_دەکرێت
سەرۆکی دەزگای دادی ئێران وتی: دەزگای داد پرسی گیان سپاردنی خوالێخۆشبوو «مەھسا ئەمینی» بە تەفەڕنجەوە پێ و شوێن دەگرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2022 14:21 Asia/Tehran
  • سەرۆکی دەزگای دادی ئێران: لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ مردنی ئەمینی دەکرێت

سەرۆکی دەزگای دادی ئێران وتی: دەزگای داد پرسی گیان سپاردنی خوالێخۆشبوو «مەھسا ئەمینی» بە تەفەڕنجەوە پێ و شوێن دەگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حوجەتولئیسلام «غوڵامحسێن موحسینیی ئیژەیی» سەرۆکی دەزگای دادی ئێران، ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئەم دەزگایە، بنەماڵەی خوالێخۆشبوو «مەهسا ئەمینی»ی دڵنیا کردەوە کە، پاش دەستکەوتنی ئەنجامی تاقیگە، دەرەنجامەکانی پشکنین و  لێکۆڵینەوە بەبێ هیچ کەم و کوڕی و تێبینییەک دەگەیەنن.

سەرۆکی دەزگای دادی ئێران، وتیشی: هاوتەریب لەگەڵ لێکۆڵینەوە لەبارەی گیان سپاردنی «مەهسا ئەمینی» فەرمانی بە ڕێکخراوی پزیشکی یاساش داوە کە بە وردی و تەفەڕنجەوە لێکۆڵینەوە لە مەرگی ناوبراو بکەن، لەم ڕووەوە ڕێوشوێنی سەرەتایی لە پزیشکی یاسادا گیراوەتەبەرو نمونەی پێویست وەرگیراوە و ڕەوانەی تاقیگە کراوە.