دەست گرتنی تانکەرێکی بیانی کە ١١ ملیۆن لیتر سووتەمەنی هەڵگرتبوو لە کەنداوی فارس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i412476-دەست_گرتنی_تانکەرێکی_بیانی_کە_١١_ملیۆن_لیتر_سووتەمەنی_هەڵگرتبوو_لە_کەنداوی_فارس
سەرۆکی گشتیی دادوەریی پارێزگای هۆرمۆزگان لە باشووری ئێران دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگری بیانیی ڕاگەیاند کە ١١ میلیۆن لیتر سووتەمەنی قاچاخی لە کەنداوی فارس دەگواستەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 31, 2022 07:53 Asia/Tehran
  • دەست گرتنی تانکەرێکی بیانی کە ١١ ملیۆن لیتر سووتەمەنی هەڵگرتبوو لە کەنداوی فارس

سەرۆکی گشتیی دادوەریی پارێزگای هۆرمۆزگان لە باشووری ئێران دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگری بیانیی ڕاگەیاند کە ١١ میلیۆن لیتر سووتەمەنی قاچاخی لە کەنداوی فارس دەگواستەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی میهر، «موجتەبا قەهرەمانی»، سەرۆکی دادوەریی پارێزگای هورمزگان، وتی: بۆ جێبەجێ کردنی فەرمانێکی دادگە، هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ھەستان دەست گرتن بەسەر نەوتبەرێکی بیانی کە ١١ میلیۆن لیتر سووتەمەنیی قاچاخی هەڵگرتبوو لە ئاوەکانی که‌نداوی فارس.

«قەهرەمانی» وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە، دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتییە بیانییە دوای مانگێک کاری وردی تەکنیکی و هەواڵگری ئەنجامدراوە، ئاماژەی بەوەشکرد، کەشتیوان و ستافی ئەم نەوتبەرە بیانییەش بۆ تۆکمەکرانی ڕەوتی لێکۆڵینەوەو تێپەڕکرانی قۆناخە یاساییەکان دەستبەسەرن.

سەرۆکی دادوەریی هۆرمۆزگان ڕایگەیاند: ئەو کەشتیانەش کە سووتەمەنییان بۆ ئەو نەوتهەڵگرە دەستبەسەرداگیراوە دابین کردووە، دەکەونە بەر پەیگەڕی یاسایی.

سەرۆکی دادوەریی هورمزگان جەختی لەوە کردەوە: ھەنگاوی  تاوانکارانەی قاچاخچیەکانی سوتەمەنی کە بە هەماهەنگی لەگەڵ بیانییەکان هەوڵی تاڵانکردنی سامانی نیشتمانیی دەدەن، لە چاوی دەزگای دادوەری و ئەفسەرانی جێبەجێکاری یاسا، بە شاراوەیی نامێنێتەوەو سزای تاوانبارانی ئەم جۆرە تاوانانە یەکلاکەرەوە و لێنەبووراو دەبێت.