ڕەئیسی لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی نیکاراگوا: فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوان وڵاتانی هاوپەیمان لەو ڕێگایانەی بەرپەرچ دانەوەی گوشارەکانی بەرەی ئیستیکبارە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی نیکاراگوا، جەختی کرد: فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوان وڵاتانی هاوپەیمان، لەو ڕێگایانەی بەرپەرچ دانەوەی گوشارەکانی بەرەی ئیستیکبارە.
«سەید ئیبراهیم ڕەئیسی»، ڕۆژی یەکشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ «دێنیس مۆنکادا»، وەزیری دەرەوەی نیکاراگوا لە تاران، بە ئاماژەدان بە پەیوەندییە دووقۆڵییە باشەکانی ئێران و نیکاراگوا و هاوکاریی ئەرێنی و بنیاتنەری نێوان دوو وڵات لە دامەزراوە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، خۆڕاگری لە دژی دوژمنایەتی و پاڵەپەستۆکانی ئیستیکبارو بە تایبەت ئەمریکای بە ھۆکارێکی قووڵ بوونەوەی پەیوەندی و هاوکاریی نێوان هەردووک وڵات زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران، «ڕەئیسی» لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی نیکاراگوا، توانا بەرفراوانەکانی ئێران و وڵاتانی ئەمریکای لاتینی بە پلاتفۆرم و بەستێنێکی لەبار زانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتانی ئەمریکای لاتین ، لەوانەش نیکاراگوا.
سەرۆک کۆمار بە ئاماژەدان بە پەیوەندییە دووقۆڵییە باشەکانی ئێران و نیکاراگوا و هاوکاریی ئەرێنی و بنیاتنەری نێوان دوو وڵات لە دامەزراوە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دا، خۆڕاگری لە ھەمبەر دوژمنایەتی و گوشاروپاڵەپەستۆکانی ئیستیکبارو بە تایبەت ئەمریکای بە ھۆکارێکی قووڵ بوونەوەی پەیوەندی و هاوکارییەکانی نێوان هەردووک وڵات زانی.
ڕەیسی وێڕای شەرمەزارکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامرازەکانی وەک مافی مرۆڤ لەلایەن ئەمریکا و ڕۆژئاوا لە دژی وڵاتانی سەربەخۆ و خۆڕاگر، تیشکی خستەسەر شکست ھێنانی ھەڵسەنگاندنەکانی ئەمریکا لە پیلانە نوێیەکانی دا دژی وڵاتان و گەلانی خەباتکارو خۆڕاگر و ڕوونیشی کردەوە کە فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوان وڵاتانی هاوپەیمان لەو ڕێگایانەی پوچەڵ کردنەوەی گوشاری بەرەی ئیستیکبار.
ھەرلە دیدارەکەدا، «دێنیس مۆنکادا»، وەزیری کاروباری دەرەوەی نیکاراگواش، ئاماژەی بە دەسەڵات و خۆڕاگریی ئێران لە بەرامبەر گوشار و گەمارۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد و گرنگیی ئامادەکردن و ڕاپەڕاندنی بەڵگەنامەی هەمەلایەنەی هاوکاریی ئابووری و بازرگانیی لە نێوان وڵاتەکەی و کۆماری ئیسلامی ئێرانی وەبیرھێنایەوەو لەسەر خێراکردن و بەهێزکردنی ڕەوتی فراوانکردنی ئاڵووێرەکان وهاوکاریی بازرگانی و ئابووریی دوو وڵات پێی داگرت.