کانونی یه‌که‌م 24, 2022 19:16 Asia/Tehran
  • فێرگەی شەڕی ئەلیکترۆنیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایەوە

فێرگەی شەڕی ئەلیکترۆنیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئامادە بوونی فەرماندەی گشتیی ئەرتەش لە سەرکردایەتیی ڕاھێنانی پسپۆڕایەتیی ئاسمانیی ئەم ھێزە لە تاران کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ئەمیری سەرلەشکر«سەیید عەبدولڕەحیم موسەوی» فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی فێرگەی شەڕی ئەلیکترۆنیی ئەرتەش ڕایگەیاند: مەیدانی شەڕی ئەلیکترۆنی لە ئەرتەش دا پان و بەرینەو دەشێ وەک ھێزێکی بەتوانا ناوی ببردرێت، چونکە هەموو هێزێک لەم بوارەدا توانایی پێویستی نییەو لەوانەیە، لە زۆر بواردا بێتوانا بێت.

سەرلەشکر«سەیید عەبدولڕەحیم موسەوی» ڕاشیگەیاند: شەڕی ئەلیکترۆنی وەک هێزێکی جیا لە شەڕەکان، یەکلاکەرەوە و کاریگەر دەبێت و پێشکەوتن لەم بوارەدا پێویستمەندی گرنگیدان و هەوڵی تایبەتە.

فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: فەرماندەیی مەشقی پسپۆڕایەتییە ئاسمانییەکانی ئەرتەش توانایەکی ھێندە بەرچاوی هەیە کە هەمیشە کاریگەرییەکی زۆری لەنێو هێزە چەکدارەکاندا هەبووە و دەشیبێت؛ بۆیە گرنگیدانی تایبەت بە زۆرترین بەکارهێنانی ئەو توانا و بەهرانەی لەم کۆمەڵەیەدا بوونی ھەیە، یەکێکە لە ئەرکە هەرە گرنگەکانی کارگێڕانی ئەرتەش.

فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: لەگەڵ دامەزرانی فێرگەی شەڕی ئەلیکترۆنیی و بەکارهێنانی سەرچاوە مرۆییە تایبەتمەندەکان و کەڵک وەرگرتن لە توانای نوخبە ئەکادیمییەکان لە دەرەوەی ئەم کۆمەڵەیە، هەنگاوی بەرزتر لە داهاتوودا مسۆگەر دەکات.

سەرپەیڤ