وەزیری دەرەوەی ئێران سبەینێ سەردانی تورکیا دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i414358-وەزیری_دەرەوەی_ئێران_سبەینێ_سەردانی_تورکیا_دەکات
سبەی سێشەممە وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی تورکیا دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 16, 2023 14:50 Asia/Tehran
  •  وەزیری دەرەوەی ئێران سبەینێ سەردانی تورکیا دەکات

سبەی سێشەممە وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی تورکیا دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بانگهێشتی هاوتا تورکەکەی سەردانی ئەم وڵاتە دەکات.

لە چەند مانگی ڕابردوودا بەرپرسانی ئێران و تورکیا هەمیشە بە ئامانجی سەقامگیری و پێشگرتن بە هەرچەشنە گرژییەک لە دیدارە دوو قۆڵییەکان یان پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیان جەختیان لە گرنگیی پێوەندیی دوو قۆڵی لە بوارەکانی ئابووری و هاوکاریی ناوچەیی کردووەتەوە.

ئیرادەی دەسەڵاتدارانی ئێران و تورکیا، بەهێزکردنی هاوکارییە، چونکە ئەم دوو وڵاتە دراوسێیە بەرژەوەندیی ئابووری، سیاسی و ئەمنیی ھاوبەشی زۆریان پێکەوە هەیە و زیاتر لە 400 ساڵە جەختیان لەسەر دراوسێیەتی باش کردووەتەوە.