ڕاوێژەکانی دەریادار«ئێرانی» لە عومان
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەردانی شاری مەسقەتی کردووە، لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان، فەرماندەکانی هێزی دەریایی و هێزی وشکانیی عومان دیدار و ڕاوێژی کرد.
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە بە مەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ کۆمەڵێک لە بەرپرسانی عومان گەییشتە شاری مەسقەت.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، ڕۆژی سێشەممە، دەریادار «شەهرام ئێرانی» فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەگەڵ دەریادار «عەبدوڵڵا بن خەمیس ئەلڕەئیسی» سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی عومان دیدار و ڕاوێژی کرد.
ئەو دەریادار «ئێرانی» بە جیا لەگەڵ فەرماندەکانی هێزی دەریایی و وشکانیی عومانیش کۆبووەوە و وتووێژی لەگەڵ کردن.
پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عومان لە چەند دەیەی ڕابردوودا، سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی کەنداوی فارس و هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ چڕکردنەوەی ئێران ترسێن کردن، هەمیشە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و بەرژەوەندیی بەرامبەر بووە.