پێشوازیی ئێران لە ڕێککەوتنی گۆڕینەوە دیلەکانی شەڕی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i416179-پێشوازیی_ئێران_لە_ڕێککەوتنی_گۆڕینەوە_دیلەکانی_شەڕی_یەمەن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پێشوازیی لە ڕێککەوتنی گۆڕینەوەی دیلەکانی شەڕی یەمەن کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 22, 2023 12:34 Asia/Tehran
  • پێشوازیی ئێران لە ڕێککەوتنی گۆڕینەوە دیلەکانی شەڕی یەمەن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پێشوازیی لە ڕێککەوتنی گۆڕینەوەی دیلەکانی شەڕی یەمەن کرد.

«ناسر کەنعانی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پێشوازیی ڕێککەوتنی گۆڕینەوەی دیلەکانی شەڕی یەمەن کرد بە سەرپەرشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و خاچی سووری نێودەوڵەتی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ناسر کەنعانی ڕۆژی سێشەممە هەوڵەکانی حکوومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەنی لەم پێوەندییەدا بە هەنگاوێکی گرنگ بە ئاراستەی پێشکەوتنی پرسە مرۆییەکان و پتەوکردنی ڕەوتی چارەسەریی سیاسی قەیرانی یەمەن وەسف کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هیواداریی دەربڕی کە لە ئەنجامی ئەم ڕێککەوتنە و درێژەدان بە پرۆسەی ئازادکردنی پاشماوەی دیلەکان، متمانەی پێویست بۆ دامەزراندنی وتووێژی سیاسی و ئاشتیی هەمەلایەنە لە یەمەن دابین بکرێت.