بەهۆی بوومەلەرزەکەی خوی ٨٢ کەس بریندار بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i416259-بەهۆی_بوومەلەرزەکەی_خوی_٨٢_کەس_بریندار_بوون
بەڕێوەبەری گشتیی کۆنترۆڵی قەیرانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکەی خوی ٨٢ کەس برینداربوونە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 24, 2023 10:29 Asia/Tehran
  • بەهۆی بوومەلەرزەکەی خوی ٨٢ کەس بریندار بوون

بەڕێوەبەری گشتیی کۆنترۆڵی قەیرانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکەی خوی ٨٢ کەس برینداربوونە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئەمیر عەباس جەعفەری، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران ڕایگەیاند، ژمارەی بریندارانی بوومەلەرزەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی) گەیشتووەتە 82 کەس کە باری تەندروستی هیچیان سەخت نییە.

جەعفەری ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوونیش زیانیان بەرکەوتووە، هەروەها تیمەکانی هەڵسەنگاندنی سەربە دامەزراوەی نیشتەجێبوون ڕەوانەی ناوچەکە کراون و بەدواداچوون بۆ ڕادەی زیانەکان دەکەن.

ئەمڕۆ (هەینی)، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پۆیینت شەش ڕیختەر شاری خۆی لە باکووری ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێرانی هەژاند.