ئیدانەکرانی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر شاری دێرەزووری سوریا لەلایەن ئێرانەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشی شەڕاشۆیانەو تیرۆریستیی سوپای ئەمریکای بۆ سەر ئامانجە مەدەنییەکان لە شاری دێرەزووری سوریا شەرمەزار کرد.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی بۆمب هاوێژە ئەمریکییەکان هێرشیان کردە سەر ناوەندی کۆکردنەوەی دانەوێڵە و ناوەندی گەشەپێدانی گوندەکان کە دەکەوێتە گەڕەکی "هرابەش" لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، کە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لەم شوێنە و ھێندێک زیانی پێگەیشت.
ئێوارەی ڕۆژی هەینییش لە بەرامبەر ئەم هێرشەدا هێزەکانی خۆڕاگری دوو بنکەی نایاسایی تیرۆریستانی ئەمریکییان لە سوریا بە ٦٠ موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردە ئامانج.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ناسر کەنعانی» ئێوارەی ڕۆژی شەممە جەختی کرد: درێژەدان بە ئامادەبوونی نایاسایی لەشکریانی ئەمریکا و داگیرکردنی بەشێک لە خاکی سوریا و هێرشکردنە سەر ئامانجە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەریی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتەیە.
«کەنعانی» بە ئاماژە بەکردەوەی تێکدەرانەی ڕژێمی زایۆنی و بێدەنگە لێکردن و یان هاوڕێیەتی ئەمریکا لەگەڵ ئەم ڕژێمە ساختەیە، وتیشی: بانگەشەی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سووریا کە خۆی ڕۆڵی سەرەکیی لە دروستکردنی دا هەبووە، تەنیا بیانوویەکە بۆ درێژەدان بە داگیرکاری و تاڵانکردنی سەروەت و سامانی نەتەوەیی سوریا لەوانە سەرچاوەکانی وزە و دانەوێڵەی ئەم وڵاتە.
هەروەها تۆمەتی بەرپرسانی سیاسی و سەربازیی ئەمریکای لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەتکردەوەو جەختی لەوە کردەوە: بەرپرسانی ئەمریکی هەمیشە بوختانی بێ بنەماونەسەلمێندراودەکەن و لەسەربنەمای ئەو تۆمەتانەش بڕیار دەدەن، بەڵام با کۆشکی سپی بزانێت کە ئەم شێوازە بەسەرچووەو ئیدی باوی نەماوە.
کەنعانی وتیشی: هەرگیز ئەوە لەبیر ناکرێت کە سەردار سولەیمانی و ڕاوێژکارانی دژە تیرۆری ئێران شانبەشانی هێزە چەکدارەکان و نەتەوەی سوریا ڕۆڵێکی گرنگیان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا هەبووە و ئێستاش ڕاوێژکارە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەرداوای حکومەتی سوریا و بە ئامانجی هاوکاریکردنی ئەم وڵاتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەسوریا ئامادەن و بۆ یارمەتیدانی چەسپاندنی سەقامگیری و ئاسایشت ھەتا ئەو کاتەی پێویست بێت لە تەنیشت سوریا دەمێننەوە.