کەنعانی:هێرش بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، دەربڕی خووخدەی دژەمرۆڤانەی ڕژێمی زایۆنییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i416619-کەنعانی_هێرش_بۆ_سەر_مزگەوتی_ئەقسا_دەربڕی_خووخدەی_دژەمرۆڤانەی_ڕژێمی_زایۆنییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هێرشی دڕندانەی سوپای ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر موعتەکیف و نوێژخوێنانی فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا، جارێکی دیکە سروشتی دڕندانەی دژ بە مافی مرۆڤی ئەم ڕژێمەی خستە بەرچاوی خەڵکانی جیھان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 05, 2023 08:47 Asia/Tehran
  • کەنعانی:هێرش بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، دەربڕی خووخدەی دژەمرۆڤانەی ڕژێمی زایۆنییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هێرشی دڕندانەی سوپای ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر موعتەکیف و نوێژخوێنانی فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا، جارێکی دیکە سروشتی دڕندانەی دژ بە مافی مرۆڤی ئەم ڕژێمەی خستە بەرچاوی خەڵکانی جیھان.

هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە بە پەڵپ و بیانووی پوچەڵ هێرشیان کردە سەر مزگەوتی «ئەلقوبلی» لە مزگەوتی ئەقسا و چەند فەلەستینییەکیان دەستبەسەر کرد کە خەریکی دۆعاونزای تایبەت بە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ناسر کەنعانی سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسی: تاوانی ڕژێمی زایۆنی لە مزگەوتی ئەقسا بە توندی مەحکووم دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: جێی خۆیەتی جیهانی ئیسلامی و خەڵکی ئازادی جیهان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە بەرپرسەکان دەستبەجێ کاردانەوەیان بەرامبەر بەم تاوانە هەبێت.

مزگەوتی ئەقسا نزیکەی هەموو ڕۆژێک شایەتحاڵی هێرشێکی بەرفراوانی شارۆچکەنشینانی زایۆنییە، کە بەکۆمەڵ و بە پشتیوانی سەربازی ڕژێمی زایۆنی دەچنە ناو ئەم مزگەوتەوە.

زایۆنیستەکان بە چڕکردنەوەی هێرشەکانیان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، هەوڵ دەدەن بەستێن بۆ دابەشکردنی ئەم مزگەوتە لە ڕووی کات و جێگاوە خۆش بکەن.