تویتەکەی باڵوێزی چین لە ئێران دوای دیداری «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» و «بن فەرحان»
باڵوێزی چین لە ئێران پیرۆزبایی بووژانەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستانی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، باڵوێزی چین لە ئێران «چانگ هوا» لە توییتێکدا وێنەی دیداری «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان»و «فەیسەڵ بن فەرحان» وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان و پیرۆزبایی دامەزراندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی کرد.
«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» و «فەیسەڵ بن فەرحان»، وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستان، ڕۆژی پێنجشەممە لە پەکین، وێڕای ڕێککەوتن لەسەر کردنەوەی باڵوێززخانەی دوو وڵات لە تاران و ڕیاز، جەختیان لە لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم فراوانکردنی هاوکارییەکانیش کردەوە.
«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران لە توییتێکدا سەبارەت بە وردەکارییەکانی دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عەرەبستان نووسیویەتی: دەستپێکرانی پەیوەندییە دیپلۆماسییە فەرمییەکانی نێوان تاران و ڕیاز، دەستپێکردنەوەی حەججی عومرە، هاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکان، کردنەوەی باڵوێزخانە و کونسوڵخانەکان و جەختکردنەوە لەسەر سەقامگیری و ئاسایشی بەردەوام و گەشەپێدانی ناوچەکە، ئەو بابەتانەن کە ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە.