دیداری باڵوێزی چین لە تاران لەگەڵ سەرۆکی شاندی کردنەوەی باڵوێزخانەی عەرەبستان لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i416851-دیداری_باڵوێزی_چین_لە_تاران_لەگەڵ_سەرۆکی_شاندی_کردنەوەی_باڵوێزخانەی_عەرەبستان_لە_ئێران
باڵوێزی چین لە تاران لەگەڵ سەرۆکی لێژنەی کردنەوەی باڵوێزخانەی عەرەبستان لە ئێران دیدارو وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 13, 2023 03:13 Asia/Tehran
  • دیداری باڵوێزی چین لە تاران لەگەڵ سەرۆکی شاندی کردنەوەی باڵوێزخانەی عەرەبستان لە ئێران

باڵوێزی چین لە تاران لەگەڵ سەرۆکی لێژنەی کردنەوەی باڵوێزخانەی عەرەبستان لە ئێران دیدارو وتووێژی کرد.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستان دوای حەوت ساڵ بە نێوەندگیریی چین ڕێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییە دوو قۆڵییەکان .

دوابەدوای ئەم ڕێککەوتنە، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە پەکین لەگەڵ «فەیسەڵ بن فەرحان» وەزیری دەرەوەی عەرەبستان کۆبووەوە و گفتوگۆی کرد.

شەممەی ڕابردوو شاندێکی عەرەبستان بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لە میکانیزمەکانی کردنەوەی باڵوێززخانەی عەرەبستان لە تاران و کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە مەشهەد سەردانی ئێرانیان کرد.

لەم پێوەندییەداو بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، «چانگ هوئا»، باڵوێزی چین لە تاران، ڕۆژی چوارشەممە لە توییتێکدا بە ئاماژەدان بە دیداری «ناسر بن عەواد ئالی غەنوم"، سەرۆکی شاندە ناردراوەکەی عەرەبستان بۆ ئێران، ھیواداریی دەربڕی کە لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا سەقام و  ئاشتیی هەمیشەیی بەدی بێت.