هەڵکشانی ئاستی بەرهەمی نەوتی ئێران بۆ شەش پوینت سێ ملوێن بەرمیل لە ڕۆژدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i423071-هەڵکشانی_ئاستی_بەرهەمی_نەوتی_ئێران_بۆ_شەش_پوینت_سێ_ملوێن_بەرمیل_لە_ڕۆژدا
وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، باسی هەڵکشانی ئاستی بەرهەم هاتنی نەوتی ئێران بۆ شەش پوینت سێ ملوێن بەرمیل لە ڕۆژدا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2023 09:00 Asia/Tehran

وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، باسی هەڵکشانی ئاستی بەرهەم هاتنی نەوتی ئێران بۆ شەش پوینت سێ ملوێن بەرمیل لە ڕۆژدا.

ئەوجی  لە کاتی سەردانی سەید ئیبراهیم ڕەیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وەزارەتی نەوت وتیشی: لە کابینەی سێزدەهەمدا پلان داڕێژراوە بۆ جێبەجێ کردنی ئەولەوییەتەکانی پیشەسازیی نەوت کە سەرمایەنانەوە لە پرۆژە سەرەکی و بنەڕەتییەکان لە گرینگترینی ئەو ئەولەوییەتانە دێنە ئەژمار.

وەزیری نەوتی ئێران جەختی کرد: سەرمایەنانەوە لە بواری پاراستن و گەشەپێدانی بەرهەمهێنان، گەشەدان بە بەرهەمی نەوت و گاز، زیاتر کردنی بەرهەمی کێڵگە هاوبەشەکان، کۆ کردنەوەی گازی مەشخەڵەکان، پاشەکەوتی گازی سرووشتی، پەرەپێدانی چالاکی بۆ دۆزینەوەی کێڵگەی نەوتی و گازی نوێ، ڕۆنانی پاڵاوتگە، بەرزکردنەوەی کوالیتیی بەروبووی پترۆشیمی و زیاترکردنی ڕادەی جیاکردنەوەی گاز لە نەوتی هەڵینجێندراو لە پاڵاوتگە گازییەکان لە بابەتە گرینگ و سەرەکییەکانی پرۆژەکانی سەرمایەنانەوەی پیشەسازیی نەوت لە کابینەی سێزدەهەم بوون.