وەزیری زانستی ئێران : پێگەی بەرزی ئێران لە بواری زانست چەسپێندراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i423176-وەزیری_زانستی_ئێران_پێگەی_بەرزی_ئێران_لە_بواری_زانست_چەسپێندراوە
وەزیری زانست، توێژینەوە و تەکنۆلۆژیای کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: جێبڕوابوون و پێگەبەرز بوونی ئێران لە گۆڕەپانی زانست تەواو چەسپێندراوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2023 13:00 Asia/Tehran

وەزیری زانست، توێژینەوە و تەکنۆلۆژیای کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: جێبڕوابوون و پێگەبەرز بوونی ئێران لە گۆڕەپانی زانست تەواو چەسپێندراوە.

" محمدعلی زلفی‌گل " وەزیری زانست، توێژینەوە و تەکنۆلۆژیای کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: چوار زانستوەری ئێرانی لە ساڵی ٢٠٠٤دا لە ڕیزی سەدی یەکی بانترینەکانی جیهاندا بوون و کە ئەو هەژمارە لە ساڵی ٢٠٢٢ گەیشتۆتە ٨٤١ کەس و لە ساڵی ٢٠٢٣ گەیشتە ٩٤٠ کەس.

 وەزیری زانستی ئێران وتیشی: لە دیپلۆماسیی زانستیدا سەدی سی و پێنجی بەرهەمە زانستییەکانی ئێران بە بەشداریی نێودەوڵەتیی ئەنجام دراون.

زوڵفی گوڵ سەبارەت بەجێبڕوا و جێبەرزبوونی ئێران لە بواری زانست لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوویشدا وتی: پەنجا گۆڤاری نوێ چوونەتە ڕیزی گۆڤارە نێودەوڵەتییەکانەوە کە بیست و سێیان بە زمانی فارسین.