رەئیسی: ئێران پێشوازیی دەکا لە پەرەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ میسردا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i423933-رەئیسی_ئێران_پێشوازیی_دەکا_لە_پەرەی_پەیوەندییەکانی_لەگەڵ_میسردا
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسردا، پێی داگرت لەسەر پەرەی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات لەبواری جیاجیادا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2023 08:00 Asia/Tehran

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسردا، پێی داگرت لەسەر پەرەی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات لەبواری جیاجیادا.

سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ "عەبدولفەتاح ئەلسیسی" سەرۆک کۆماری میسر وتی: ئێران پێشوازی دەکا لە پەرەی پەیوەندییەکان لە بواری جیاجیادا لەگەڵ وڵاتی دۆست و برادەر و موسڵمانی میسر.

سەرۆک کۆماری ئێران لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆکە بیرۆکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ ئەوەی کە رژیمی زایۆنیستی، لوویەکی شێرپەنجەیی و هەڕەشەیەکی جیددییە بۆ ئاسایش، هێمنی و ئاشتی لە ناوچەدا، کە بۆ هەمووان سەلمێندراوە، وتی: ئەمڕۆ، هەمووان شایەتی ئەوەین کە ئەمریکا لەکاتێکدا کە هەمووان بانگهێشتی دانبەخۆداگرتن دەکا، بەڵام سەرەکیترین لایەنگر و هۆکاری درێژەی تاوانەکانی رژیمی زایۆنییە.

عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆک کۆماری میسریش لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وتی: ئێران ومیسر بەلەبەرچاوگرتنی جێگەوشوێنی باڵای مێژوویی وشارستانیەتی و هەروەها تواناو پتانسێلە جۆراوجۆرەکان دەتوانن دەورێکی کارایان هەبێ لە چەسپاندنی سەقام و ئاسایش لە ناوچەدا.