ئەمیرعەبدوڵاهیان: ئێران پەیام و وشداری جددی داوە بە ئەمریکاییەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیام و وشداری لێبڕشتانەی داوە بە ئەمریکاییەکان کە هەڵمەتی هاوبەشیان لەگەڵ بەریتانییەکان لە دەریای سوور دژ بە یەمەن، هەڵەیەکی ستراتژیکە.
حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە باروودۆخی ڕۆژاوای ئاسیا سەردانی نیۆیۆرکی کردووە ، پاش کۆتایی هاتنی دیدارە دوولایەنەکانی لە یەکەم ڕۆژی سەفەرەکەیدا وتیشی: پاش پەلاماری ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر یەمەن، وێنە سەتەلایتییەکان پیشاندەری ئەوەن کە نزیکەی دووسەد و سی گەمیی بازرگانی و نەوتی لە دەریای سووردا خەریکی هاتووچۆ بوونە؛ ئەمە بەو مانایەیە کە پەیامی یەمەنییەکانیان باش وەرگرتووە کە تەنیا ئەو گەمییانەی ڕادەگرن کە بەرەو بەندەرەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی دەڕۆن.
وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە سەفەری بۆ نیۆیۆرکیش وتی: ئەم سەفەرە بە ئامانجی سەرەکیی بەشداری لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەیە کە لەبارەی ئاشتی و ئاسایش بەتایبەت مەسەلەی فەلەستین و کەرتی غەززە بەڕێوە دەچێ.
پەلامارەکانی ئەمریکا و بەریتانیا پاش ئەوەی ئەنجام درا کە سوپای یەمەن لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوودا بۆ پشتیوانی لە خۆڕاگریی گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە، دەستی دایە پەلاماردانی چەن گەمییەکی ڕژێمی زایۆنی و یان چەند گەمییەکی ڕاگرت کە لە دەریای سوور و بابولمەندەبەوە بەرەو فەلەستینی داگیرکراو دەڕۆیشتن.