کاتی فەرمی پڕو پاگاندای پرۆسەی هەڵبژاردن لە ئێران کۆتایی پێ هات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i425517-کاتی_فەرمی_پڕو_پاگاندای_پرۆسەی_هەڵبژاردن_لە_ئێران_کۆتایی_پێ_هات
مۆڵەتی پڕوپاگاندای بەربژێرەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی دوازدەهەمین خولی پارلمانی ئیسلامی و شەشەمین خولی کۆڕی بلیمەتەکانی ڕەهبەر لە ئێران، کاتژومێر هەشتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆتایی پێ هات.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 29, 2024 06:30 Asia/Tehran

مۆڵەتی پڕوپاگاندای بەربژێرەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی دوازدەهەمین خولی پارلمانی ئیسلامی و شەشەمین خولی کۆڕی بلیمەتەکانی ڕەهبەر لە ئێران، کاتژومێر هەشتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆتایی پێ هات.

پەپێی ڕاگەیاندنی لیژنەی هەڵبژاردنی وڵاتی ئێران و بەلەبەرچاوگرتنی بڕگەی حەفتای یاسای پرۆسەی هەڵبژاردنی پارلمانی ئیسلامی و کۆڕی بلیمەتەکانی ڕەهبەر، مۆڵەتی پڕوپاگاندای بەربژێرەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی دوازدەهەمین خولی پارلمانی ئیسلامی و شەشەمین خولی کۆڕی بلیمەتەکانی ڕەهبەر لە ئێران، کاتژومێر هەشتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەی مانگی ڕەشەمە کۆتایی پێ هات و بەمجۆرە لەمکاتە بەدواوە هەرچەشنە چالاکیەکی پڕوپاگاندای هەڵبژاردن قەدەغە دەبێ.

 پرۆسەی هەڵبژاردنی دوازدەهەمین خولی پارلمانی ئیسلامی و شەشەمین خولی کۆڕی بلیمەتەکانی ڕەهبەربڕایرە سبەی هەینی یازدەی مانگی ڕەشەمە بەئامانجی ململانێ بۆ وەدەستهێمنانی دووسەدو نەوەد کورسی دەسەڵاتی یاسادانان و هەشتاو هەشت کورسی کۆڕی بلیمەتەکانی رەهبەر بەڕێوە ببردرێ.