پێداگریی وەزیری نەوتی ئێران لەسەر پێویستیی گەشانەوەی پیشەسازیی گاز لە جیهاندا
وەزیری نەوتی ئێران، گازی سرووشتی بە باشترین سووتەمەنی زانی لە تەنیشت ئەو وزانەی نوێ دەبنەوە و پێیداگرت لە سەر پێویستیی گەشەپێدانی پیشەسازیی گاز لە جیهاندا.
"جەواد ئەوجی" کۆبونەوەی نائاسایی وەزارەتیی تایبەت بە بەڕێوەچوونی حەوتەمین کۆبوونەوەی سەرانی کۆڕی وڵاتانی بنێری گاز لە ئەلجەزایر وتی: بە پێی پێشبینییەکانی ڕاپۆرتی ئاسۆی کۆڕی وڵاتانی بنێری گاز، داخواز بۆ ئەم سووتەمەنییە پاکە تا ساڵی دوهەزار و پەنجا، نزیکەی سەدی سی و شەش زیاتر دەبێ و پێشبینی ئەوە دەکرێ تا ساڵی دووهەزار و بیست و پێنج، بەشی گازی سروشتی لە خشتەی وزەی جیهاندا، وەپێش بەشی بەردەخەڵووز کەوێ و تا ساڵی دووهەزار و چل، ببێ بە سەرچاوەی سەرەکیی دابینکەری وزەی جیهان.
وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران راشکاوانە رایگەیاند: ڕووداوی ژیپۆلیتیکی و ناوچەیی کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەدیکراوە، نیشانی داوە کە گازی سرووشتی و بازرگانییە نێودەوڵەتییەکەی، ئێستایش هەر هۆکارێکی سەرەکییە بۆ دابین کردنی ئاسایشی وزەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتیی جیهان.
وەزیری نەوتی ئێران وتی: ئێران وەکوو یەک لە گەورەترین خاوەنانی پاشەکەوتی سەلمێندراوی گازی سرووشتیی جیهان و یەکێک لە گەورەترین خاوەنانی تۆڕی گەیاندنی ناوخۆیی گازی سرووشتیی جیهان ، ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ هەرچەشنە هاریکاری لە بواری دۆزینەوە، هەڵکەندن، دەرهێنان و بڵاوکردنەوەی گازی سرووشتی.