ئادار 10, 2024 07:00 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری ئیسلامی وتی کە ئێرانی ئیسلامی لەهەنووکەدا پێشکەوتوو خاوەن تیکنۆلۆژیایە.

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی وتی: ڕۆژی شەڕی ئیرادەکانەو دوژمن ناخوازێ ئێران گەشە بکاو بەرەو پێش بچی.  بەڵام گەلی ئێران بەئاراستەی پەرەدان بە کارو بەرهەم و پیشە لەنێو شەڕی ئیرادەکان دا سەرکەوتوو بوون.

ڕەئیسی وتی: هەنوکە لە پارێزگەی خوزستان دا کەڵکوەرگرتن لە پرۆژەگەلێکی گرینگی ئابووری بەدی دەکەین کە لەسایەی دەستی پسپۆڕو ڕاوێژکارو کرێکارە نێوخۆیەکان بەئاکام گەیشتوە.  سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە دوو ملوێن تۆن  ئاسنی ئیسفەنجی لە ئێران دا بەرهەم دێ کە ئێران لەو بوارەدا  ناوچەکەدا پلەی یەکەم و لەئاستی دنیادا پلەی دووهەمە کە دەبێتە شانازیەکی گەورە.

ڕەئیسی وێڕای ئاماژە بە قۆناغی کەڵکوەرگرتنی فەرمی  لە کێڵگە نەوتیەکانی جڤیرو سیپێهر لە ڕۆژئاوای کارون وتی: ئەو کێڵگە نەوتیانە بە هاوبەشی و سەرمایەنانەوەی بانکی ئێران پێک هاتوون و ئەوەش باشترین سەرمایەنانەوەیە کە پێویستە زۆرتر لەمەش پەرە بستێنی.

سەرپەیڤ