ئەمیرعەبدوڵڵاهیان : ڕێگە چارەی قەیرانی ناوچە، ڕاگیرانی جەنایەتە جەنگیەکانی ڕژێمی ئیسرائیل لە غەززەیە/ دیاریکرانی شوێنهاتەکانی هەرجۆرەدوپاتکرانەوەی شەڕاشوییە نوێکانی ئیسرائیل لەئەنجومەنی ئاسایش
بۆ چارەسەرکرانی بناغەیی قەیران لەناوچە، ئەوشتەی کە پێویست وزەرورە، چڕبوونەوەبەسەرڕێگەچارەی سیاسی وڕاگیرانی جەنایەتە جەنگیەکانی ڕژێمی ئیسرائیل لە غەززەیە ودەبێ هەگبەوبەستەی سیاسی کە سەرنج بداتە هەمووبۆعد وڕەهەندەکانی ئەم مەسەلە لە دەستوری کاری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان دابنرێت.
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران کە لە نێویۆرک دایە، شەوی هەیەنی بەکاتیی خۆجیی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری سەدا وسیماوتی: لە کۆبوونەوەکانی دوو ڕٶژی ڕابردوو ، بەشێک لە مەبەستی سەرەکی سەفەرەکەمان حوزۆرلەکۆبوونەوەی کاربەدەستانی پلە بەرزی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بوو. دیاریکرانی هەڵوێستی وەڵاتەکەمان لە بارەی گوڕانکاریەکانی غەززە لەوان لەبارەی کاروکردەی بەرگری ڕەواکەلەسەر دوو بنکەی سەربازی ڕژێمی زایۆنی کەلەوێ باڵوێزخانەی ئێمە درابووە بەر پەلامار،توانیمان بەو دیداروچاوپێکەوتنانەی کە ئەنجاممان داوهەروەها لەچوارچێوەی وتاردان لە ئەنجومەنی ئاسایش، بۆعدوڕەهەند وشوێنهاتەکانی هەرجۆرە دوپاتکرانەوەی شەڕاشویی نانەوەی نوێ ئیسرائیل بدەێنە بەر سەرنج.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: مسۆگەرانە لەبەشێک لەدیداروچاوپێکەوتنەکان بەهۆی شۆناس وماهیەتی کارلە نێویۆرک ، مژاری دیپلۆماسی بۆ هەڵوەشانی بایکۆتەکانمان دایە بەر سەرنج ولێکدانەوە.