ئیسلامی: نیوەی پرسە ماوەکان لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی، چارەسەر کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i427371-ئیسلامی_نیوەی_پرسە_ماوەکان_لەگەڵ_ئاژانسی_نێونەتەوەیی_وزەی_ئەتۆمی_چارەسەر_کرا
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە نزیک بە نیوەی پرسە ماوەکان لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی چارەسەر کرا، وتی: دوو شوێنی ماوەش لە قۆناخی چارەسەرکران دان. بەپێی بەرنامەی ڕێککەوتن لەسەرکراو، دوولایەن، خەریکی وتووێژ و هاریکاریی لەوبارەوەن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 16, 2024 04:30 Asia/Tehran

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە نزیک بە نیوەی پرسە ماوەکان لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی چارەسەر کرا، وتی: دوو شوێنی ماوەش لە قۆناخی چارەسەرکران دان. بەپێی بەرنامەی ڕێککەوتن لەسەرکراو، دوولایەن، خەریکی وتووێژ و هاریکاریی لەوبارەوەن.

"محەممەد ئیسلامی" لە پەراوێزی کۆڕی ئەنجومەنی وەزیران، وێڕای ئاماژە بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لە کۆبوونەوەی زانست و تەکنۆلۆژیای ناڤۆکیی ئێراندا، وتی: خاڵی گرینگی ئامادەبوونی بەڕێز گرۆسی لەو جڤینەدا ئەوە بوو کە کۆماری ئیسلامیی ئێران، پتانسێلێکی خۆجێیی و بەرفراوانی هەیە لە کەرتە جیاجیاکانی زانست و تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی کە دەشێ بخرێتەبەردەست گشت جیهان.

ناوبراو وێڕای شیکردنەوەی ئەنجامی دانوستانەکان لەگەڵ گرۆسی، وتی: جگە لە بڕگەکانی بەیاننامەی هاوبەشی ڕەشەمەی١٤٠١، نزیک بە نیوەی بابەتە ماوەکانی نێوان ئێران و ئاژانس چارەسەر کرا.

بەپێی بەرنامەی ڕێککەوتن لەسەرکراو، دوو لایەن خەریکی هاریکاری و وتووێژن.

ئیسلامی وتیشی: دانوستان بۆ نەهێشتنی بایکۆتە ئابورییەکان، دانوستانی سیاسی هاوپێوەند بە بەرپرسانی سیاسی و دیپلۆماتیکی دوولایەنەو هیچ پەیوەندیی نیە بە وتووێژەکانی ئێمە لەگەڵ ئاژانسدا.