دەنگوەرگرتنی هەڵبژاردن لە دەرەوەی وڵات بە بەشداری حەماسی ئێرانیەکانی دانیشتووی هەندەران بەڕێوە چوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i428808-دەنگوەرگرتنی_هەڵبژاردن_لە_دەرەوەی_وڵات_بە_بەشداری_حەماسی_ئێرانیەکانی_دانیشتووی_هەندەران_بەڕێوە_چوو
بەرپرسی بەڕێوەبردنی چواردەهەمین خولی هەلبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران لە دەرەوەی وڵات، وتی ئەو پرۆسەی دەنگوەرگرتنە لە دەرەوەی وڵات بەشێوەیەکی حەمسیانەو بە بەشداریەکی شیاوی هاووڵاتیانمان لە هەندەران بەڕێوە چوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 29, 2024 08:15 Asia/Tehran

بەرپرسی بەڕێوەبردنی چواردەهەمین خولی هەلبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران لە دەرەوەی وڵات، وتی ئەو پرۆسەی دەنگوەرگرتنە لە دەرەوەی وڵات بەشێوەیەکی حەمسیانەو بە بەشداریەکی شیاوی هاووڵاتیانمان لە هەندەران بەڕێوە چوو.

عەلیڕەزا مەحمودی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لە چەند وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، پرۆسەی بەڕێوەچوونی دەنگوەرگرتن بۆ هەڵبژاردن کۆتایی پێ هاتوە و لە چەند بنکەیەکی دەنگوەرگرتنیش بژاردنی دەنگەکان و ئاکامەکەی بەڕێ کراوەتە تاران وتیشی لە زۆربەی بنکەکانی دەنگ وەرگرتنی ئوروپاش لەدوای دوو کاتژومێر درێژکرانەوەی کاتی بژاردن دەستی پێ کرد.

ناوبراو وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە  هاوکات لەگەڵ چواردەهەمین خولی هەلبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمریکاش هەر سەرقاڵی هەڵبژاردنەوتی: بەتەمای خوا هەلبژاردنێکی حەماسیمان لەدەرەوەی وڵات بەڕێوە بردو ئەوەش بەدیاری دەخا کە خەڵکی ئێران لە هەر شوێنێک بێ هۆگری چارەنوسی وڵاتەکەیەتی و گرینگی پێ دەدا.

لە دوێشەوەو هاوکات لەگەڵ کۆتایی کاتی دەنگ وەرگرتن بژاردنی دەنگەکانیش دەستیان پێ کردوەو بەپێی ئەو دەنگانەی کە بژێردراون بەڕێزان جەلیلی و قاڵیباف لە بەرێزان قاڵیباف و پور محمدی لەپێشترن و بە بۆچونی کارناسان ئەگەری زۆر هەیە کە ئەو هەڵبژاردنە بکەوێتە قۆناغی دووهەم.