پیرۆزبایی کاربەدەستانی وڵاتانی جۆربەجۆر لە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی گەلی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i429106-پیرۆزبایی_کاربەدەستانی_وڵاتانی_جۆربەجۆر_لە_سەرۆک_کۆماری_هەڵبژێردراوی_گەلی_ئێران
لەدوای سەرکەوتنی مەسعود پزیشکیان بە زوڕینەی دەنگ وەک سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لە چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی کاربەدەستانی وڵاتانی جۆربەجۆر بە ناردنی پەیام پیرۆزبایی خۆیان پێ ڕاگەیاند.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 06, 2024 11:00 Asia/Tehran

لەدوای سەرکەوتنی مەسعود پزیشکیان بە زوڕینەی دەنگ وەک سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لە چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی کاربەدەستانی وڵاتانی جۆربەجۆر بە ناردنی پەیام پیرۆزبایی خۆیان پێ ڕاگەیاند.

سەرۆکی پاکستان لەپەیامێک دا ڕوو لە پزیشکیان وێرای پێرۆزبایی بەبۆنەی هەڵبژاردنی لە ئێران وتی کۆماری ئیسلامی و پاکستان خاوەنی پەیوەندی برایانەن و هیوادارین لە لەسەردەمی سەرۆکایەتیتان دا پەیوەندەکانمان لەهەمیشە بەهێزتر ببێ.سەردار ئەیاز سادقی سەرۆکی پارلمانی ئەو وڵاتەش لە پەیامێک دا وێرای پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان لە چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی وێرای پێداگری لەسەر گرینگی پەیوەندی دوولایەنەی دوو وڵات وتی دڵنیاین کە پەیوەندی دوو وڵات لە خولی نوێ دا زۆرتر لە هەمیشە بەهێز دەبێ.

ئیوان گیل"ی وەزیری دەرەوەی ڤینێزۆئیلاش لە ڕاگەیاندراوێک دا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئێران و هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پیرۆزبایی کرد.

ئیلهام عەلی ئۆف"ی سەرۆکی ئازەربایجانیش وێرای ناردنی پەیامێک بۆ مەسعود پزیشکیان سەرکەوتنی ناوبراوی لە چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی پیرۆزبایی لێ کرد.

سەید عەمار حەکیمی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراقیش سەرکەوتنی ئەو هەڵبژاردنەو ئەزمونە دیموکڕاتیکەی لە مەقامی مەزنی ڕەهبەری و حکومەت و گەلی ئێران پیرۆزبایی کردو خوازیاری دڕێژەدانی ڕێبازی شەهید سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی کۆچکردوو بوو لەلایەن پزیشکیانەوە.