سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران: دۆلار لە سات و سەودای ئێران و ڕووسیا، لابراوە
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: هەموو مامەڵەو سات و سەوداکانی نێوان ئێران و ڕووسیا بێ کەڵک وەرگرتن لە دۆلار، ئەنجام دەگرێ.
"محەممەد باقر قالیباف" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی "ڕاشا تودەی" وێڕای ئاماژە بە پەیوەندیی قووڵی نێوان دوو وڵاتی ئێران و ڕووسیا، وتی: دوو وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی یەکلایەنخوازیی ئەمریکا، مامەڵەکانیان بێ بەکارهێنانی دۆلار، جێبەجێ دەکەن.
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران هەروەها وتی: ئێران و ڕووسیا بەرژەوەندیی هاوبەش و هەروەها دوژمنی هاوبەشیان هەیە، لەهەمان کاتدا دوو وڵات ڕێککەوتنی درێژماوەو تۆکمەوتەواویان سەبارەت بە هاریکارییە دوو قۆڵییەکان لەبواری جیاجیای کۆمەڵایەتی، کەلتوری، سیاسی، ئاسایشی و بەرەڤانیدا دیاری کردووە.
قالیباف هەروەها بریکس-ی بە دەرفەتێکی زۆر گرینگ زانی بۆ دوو وڵاتی ئێران و ڕووسیا بەمەبەستی پەرەپێدانی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان. دەیەمین کۆڕبەندی پەرلەمانیی بریکس رۆژی پێنج شەممە بەئامادەبوونی سەرۆک پەرلەمانی وڵاتانی ئەندام لەوان، "محەممەد باقر قالیباف" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە سەن "پترزبورگ"ی رووسیا بەڕێوە چوو.