ته‌مووز 29, 2024 10:14 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وشداری دا لە حاند هەرچەشنە شەڕاشۆیی تازەی ڕژێمی زایۆنی دژ بە لوبنان.

ناسر کەنعانی چافی ئەمڕۆ یەکشەممە سەبارەت بە بەیاننامەی حیزبوڵای لوبنان و هەروەها ژمارێک لە کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتە لەبارەی وەدرۆخستنەوەی دەستێدابوونیان لەو پەلامارەی کرایە سەر "مەجدەل شەمس"ی جەولانی داگیرکراوی سوریا، وتی ؛ ڕژێمی ئاپارتایدی ئیسراییل پاش دە مانگ ژینۆساید لە کەرتی غەززە و کوشت و کوشتاری منداڵان و ژنانی فەلەستینی، بە سناریۆیەکی ساختە و پلانبۆدارێژراو، هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی بیروڕای گشتی بەلاڕێدا ببات و سەرنجی جیهان لە سەر جەنایەتە بەربڵاوەکانی لە فەلەستین نەهێڵێ.

وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران پاڵپشتی کردنی لە پاوەجێی و ئاسایشی لوبنان و ناوچەکە بەرامبەر بە شەڕاشۆییەکانی ڕژێمی دەسدرێژکاری زایۆنی بە ئەرکی سەر شانی کۆمەڵگای جیهانی زانی و پێیداگرت؛ هەرچەشنە هەنگاوی گەمژانەی ئەم ڕژێمە دەتوانێ بوارخۆشکەری ئاڵۆزی و ناهێوری بێ و بڵێسە بە ئاگری شەڕ لە ناوچەکەدا بدات کە بێتوو ئەوە ڕوو بدات ئیسراییل بەرپرسی سەرەکیی دواهات و کاردانەوە پێشبینی نەکراوەان بەرامبەر بە وەها کردەوەیەکی گەمژانە دەبێ. 

سەرپەیڤ