ئاب 07, 2024 12:11 Asia/Tehran

باڵوێزی ئێران لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کاروباری بریکس و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، سەبارەت بە هاوکارییە دوولایەنە و چەندلایەنەکانی نێوان دوو وڵات بیر و ڕایان گۆڕییەوە.

"کازم جەلالی" باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆ لە دیداری "سێرگەیی ڕیابکۆف"ی جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کاروباری بریکس و ڕێکخراوە نێودەوڵەوتییەکان، پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی بە ڕوو لە گەشە وەسف کرد و ڕێز و سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە هەڵوێستی ڕووسیا سەبارەت بە شەرمەزار کردنی تیرۆرکرانی شەهید ئیسماعیل هەنییەی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس.

"سێرگەیی ڕیابکۆف"ی جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کاروباری بریکس و ڕێکخراوە نێودەوڵەوتییەکانیش وتی؛ ڕوسیا لە هەموو کۆڕ و کۆمەڵگا نێودەوڵەتییەکاندا تیرۆر کرانی ئیسماعیل هەنییەی شەرمەزار کردووە و ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ڕۆژاوای ئاسیای سەرچاوەگرتوو لە داکۆکییە بێوچان و بێ شەرتومەرجەکانی ئەمریکا و ڕۆژاوا لە ڕژێمی ئیسراییل دەزانێ.  جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کاروباری بریکس و ڕێکخراوە نێودەوڵەوتییەکان هەروەها سپاسی بەشداریی چالاکانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گرووپی بریکسی کرد. 

سەرپەیڤ