ئاب 14, 2024 09:45 Asia/Tehran

باڵوێزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە ئەمریکا پاڵپشت و پەرەپێدەری سەرەکی تیرۆریزمە لە ناوچەکەو جیهان دا.

ئەمیرسەعید ئیرەوانی" لەمیانەی نامەیەک بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش و سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەپەیوەند لەگەڵ تۆمەتبارکردنی کۆماری ئیسلامی لەلایەن ئەمریکاوە کە گۆێا پاڵپشتی لە تیرۆریزمی ناوچەیی دەکا بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە گاڵتەجاڕانەو جێگەی شەرمەزاریە ئەمریکا لەکاتێکدا کۆماری ئیسلامی تۆمەتبار دەکا کە بۆخۆی وەک لایەنگری سەرسەختی ڕژیمی زایۆنیستی پاڵپشتی دەکا لە ژێنۆسایدکردنی خەڵکی فەلەستین لەلایەن ئەو ڕژیمەوە.

ئیرەوانی وێرای بەرپەرچدانەوی تۆمەتی بێ بنەماو شەرمەزارکردنی هەڵسو کەوتی نابەرپرسیارانەی نووینەری ئەمریکا لەو ڕێکخراوەدا ئاماژەی کردە یارمەتی سەربازی ئەمریکا بە ڕژیمی زایۆنیست بۆ درێژەی تیرۆرو قەڵاچۆی خەڵکی ىێ تاوانی فەلەستین و وتی

دواین دڕندەکاری ئەو ڕژیمە لە قوتابخانەی تابعین"ی شاری غەزە کە لانیکەم سەد شەهیدی لە خەڵکی ىێ تاوان و ژن و منداڵ لێکەوتەوە لەئاکامی هەر ئەم پاڵپشتیەی ئەمریکادایە.

باڵوێزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، هاوکات وتیشی لایەنگری ئەمریکا لە ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی نێو لیستی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان  بۆوێنە بەرەی نوسرە لە سووریا، پێشێلی ئاشکرای جاڕناامەی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و مافی نێودەوڵەتی و بڕیارنامەکانی پەیوەنددار بە لیژنەی ئاسایشیەوەن.

سەرپەیڤ