جەختی پزشکیان لەسەر پەرەی پەیوەندیی ئێران لە گەڵ دراوسێکان
سەرۆک کوماری ئێران بەرلە سەفەری بۆ تاجیکستان وتی کە بە هەموو توانامانەوە گەشە و پەرەی پەیوەندی لە گەڵ دراوسێیکانمان پێ و شوێن دەگرین
مەسعوودی پزشکیان سەرۆک کوماری ئێران ڕۆژی چوارشەمە بەرلە سەفەری بۆ تاجیکستان وتی : گەشە و پەرەی پەیوەندی لە گەڵ دراوسێکانمان لە ئەولەویتەکانی دوڵەتە و بە پێی ئاسوی دیاریکراو لە لایەن ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیە .
سەرۆک کوماری ئێران وتیشی لە سەفەر بۆ تاجیکستان کە زمان و مێژووی هاوبەشمان هەیە بەڵگەی هاوبەشی هاوکاری لە بواری ئاو کشت و کاڵ زانستی فەرهەنگی پیشەسازی بازەرگانی تڕانزیت و کانگا واژو دەکرێت و هەوڵ ئەدەین کە پەیوەندیەکانمان لە گەڵ ئەو وڵاتە قوڵتر بکەینەوە.
پزشکیان وتیشی لە سەفەر بۆ ڕوسیاش بەڵگەی گشتداگری ئیستراتژیکی واژو دەکرێت . سەرۆک کوماری ئێران لە وەڵام بە بانگەشەی فەرمی سەرۆک کومارانی ڕووسیا و تاجیکستان نیوەڕوی ئەمڕو تارانی بەرەو دووشەمەی پێتەختی تاجیکستان بە جێی هێشت و لە درێژەی ئەو سەفەرە سێ ڕۆژەیە ڕۆژی هەینی دەچێتە مسکوی پێتەختی ڕووسیا .