بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان
په‌رله‌مانی عێراق له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا ده‌نگیدا به درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق بۆ ماوه‌ی دو ساڵ.
د. بڕیار رەشید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یاند، له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ دو ساڵ دریژکرایەوە.
8ی ئه‌م مانگه، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڕیاریدا به درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق بۆ دوو ساڵی دیکه، که له 7ی ئه‌م مانگه‌دا ته‌مه‌نی یاسایی کۆمسیۆنه‌که به‌سه‌رچووه.
22ی (ئایار/5)ی 2024 په‌رله‌مانی عێراق هەمواری دووەمی یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەنگی لەسەر درا و ته‌مه‌نی کۆمسیۆن درێژکرایەوە تاکوو بەرواری 6ی 1ی 2025، ئەمڕۆش پەرلەمان جارێکی دیکە تەمەنی پەرلەمانی بۆ ماوەی دو ساڵ و تا 6ی 1ی 2027 درێژکردەوە.