کانونی دوھەم 15, 2025 18:45 Asia/Tehran
  • کەمبوونی ئاگرکوژێنەوە لە کالیفۆڕنیا

ئاگرکەوتنەوەکەی کالیفوڕنیا لە حاڵێکدا بەردەوامە کە کەمبوونی کەرەستەی ئاگرکوژێنەوە ، نەبوونی ئاگرکوژێنەوەی لێهاتوو و لەکارکەوتنی بەلوعەی ئاگرکوژێنەوەی گەڕەکەکان هەروا لە کێشەکانی ئەو ناوچەیەیە .

مێدیا ئەمریکیەکان وتوویانە کە ئاوی پێویست  لە باشووری کالیفوڕنیا بۆ کوژاندنەوەی ئاگری ناو دارستانەکان هەیە بەڵام  ژێرخانە شارییەکانی پێویست بۆکونتڕوڵ کردنی وەها ئاگرێکی گەورە دانەڕێژراوە .لەبەر  کەمبونی  ئاگرکوژێنەوە ، زیاتر لە هەزار زیندانی  وەک ئاگرکوژێنەوە و هێزی فریاگوزاری بەکار گیراون  .

مێدیایەکی  ئەمریکایی کەمبوونی مووچەی  ئاگرکوژینەوەکانی بە هۆی  نەبوونی ئاگرکوژێنەوە  لە کالیفوڕنیا  زانی  . کومپانیای کەشناسی ئەمریکایی  ئاکیوودر خەساری ئابوروی ئاگرکەوتنەوەی گەورەی لوس ئانجلسی لە نێوان  دوسەد و پەنجا هەتا  دوسەد و هەفتاو  پێنج میلیار دولار هەڵسەنگاند . ئەو ئاگرکەوتنەوە کە لە ڕۆژی سێشەمەی هەفتەی ڕابردوو دەسپێکراوە  لە نزیکەی  بیست و پێنج مایلی  باکووری  ناوەندی  شاری لوس ئانجلس هەڵکەوتووە و هۆیەکەی هێشتا ڕانەگەیندراوە .

سەرپەیڤ