ئاب 27, 2024 10:12 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: سەرباری داکۆکیی هەمەلایەنەی لایەنگرانی رژیمی ئیسرائیل لەوان ئەمریکا، ئەو رژیمە تەنانەت لەبەرامبەر هەڵمەتێکی بەرتەسک و کۆنترۆڵکراوی خۆڕاگرییش توانای پێش بینی زەمان و شوێنی هێرش و دەسەڵاتی پێش پێگرانەی لەدەست داوە.

"ناسر کەنعانی" لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە کەشی سایبریدا وێڕای ئاماژە بە پەیامی پیرۆزبایی و پەسندانی بزووتنەوەی حەماس لەبەر وەڵامدانەوەی تایبەتی حیزبوڵڵای لوبنان و کردنەئامانجی چەند ئامانجێکی سەرەکی و ستراتژیکی رژیمی زایۆنی، نووسی: وەڵامدانەوەی لێبڕاوانەی حیزبوڵڵا سەلماندی کە تاوانکارییەکانی دوژمن بێ وەڵام نامێنێ.

کەنعانی وتیشی: بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین و ئەنساروڵڵای یەمەنیش وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی هەڵمەتی سەرکەوتووانەی حیزبوڵڵا لەقووڵایی سەرزەوینە داگیرکراوەکان، رایانگەیاندووە کە وەڵامی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر شاری "حودەیدە"ش لە داهاتوویەکی نزیکدا جێبەجێ دەکرێ.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها وێڕای ئاماژە بەوەی کە رژیمی زایۆنی لەوانەیە بتوانێ چەند ڕاستییەک لەبارەی هەڵمەتی رۆژی ئەربەعینی حیزبووڵڵا بشارێتەوە، بیگۆڕێ یان سانسۆری بکا، بەڵام باش ئاگاداری ئەوەیە کە ڕاستییەکانی هەنووکە نەگۆڕن، نووسی: هاوسەنگیی ستراتژیک بەزیانی رژیمی ساختە، گۆڕانی بنچینەیی بەسەرداهاتووە و ئەفسانەی لەشکان نەهاتوویی سوپای ئەو رژیمە دەمێکە بووە بە دروشمێکی بەتاڵ و پڕووپووچ.

سەرپەیڤ