ئه‌یلوول 07, 2024 07:26 Asia/Tehran

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: هەر هەڕەشەیەک لەدژی یەکپارچەیی خاکیی دراوسێکان یا گۆڕانی هەمیسانی سنوورەکان، هێڵی سووری کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

"سەیید عەبباس عێراقچی" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بە پیدابری لەسەر سەقامی ناوچەیی وەکوو یەکێ لە بەش و پێگەکانی ئاسایشتی نیشتمانی ئێران نووسی : هەرجۆرە هەڕەشەیەکی خاکیی یا گۆڕانی ژئۆپۆلتیک لە دەورەبەری سنوورکانی ئێران هێڵی سووری کۆماری ئیسلامی ئێران دەبیت.

سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسی ئێران وتی: ئاشتی، ئەمنیەت وسەقامی ناوچەیی تەنیا یەک ئەولەویەت نیە ، بەڵکۆ یەکێ لە بەشەکانی ئەمنیەت وئاسایشتی نیشتمانی ئێمەیە وهەر هەڕەشەیەک لەدژی یەکپارچەیی خاکی دراوسێکان ، یان گۆڕانی هەمیسانی سنوورەکان، چ لە باکوور بیت،چ لە باشوور، چ لە ڕۆژ هەڵات وچ لە ڕۆژ ئاوا، بە گشتیی قەبوڵ نەکراوە وبۆ ئێران هێڵی سووردێتە ئەژمار.

میدیاکانی کۆماری ئازەربایجان ئەم دواییانە ڕایانگەیاند سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە دیدارلەگەڵ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان لە دامەزرانی کۆرێدۆری زەنگزور کەئێران ڕازی نیە بە دامەزرانی پێشوازی کردووە. 

ئێران زۆرجارناڕەزایەتی جیدی خۆی نیشان داوە لەگەڵ دروستکرانی ئەم کۆرێدۆرە وهەربابەتێکی تر کە دەبیتە هۆی گۆڕان لەنە خشە ژئۆپۆلتیکەکانی ناوچە. 

سەرپەیڤ