شوبات 04, 2025 18:56 Asia/Tehran
  • ئیسراییل لە ناوچە و کۆمەڵگای جیهانی شکستی هێناوە

وەزیری دەرەوی ئێران وتی: ئەمڕۆ زایۆنییەکان لە ڕوانگەی کۆمەڵگای جیهانی و ناوچەکەوە هەرەسهێناو دێنە ئەژمار.

"سەید عەبباس عەراقچی" لە یەکەم کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی باهۆزی ئەقسا و غەززە بە ئاماژە بەوەی کە هەرگیز ڕژێمی زایۆنی ئەوەندەی ئەمڕۆ لە ئاستی جیهانیدا تەریکەوتوو  ناوزڕاو نەبووە، وتی: ئەم ڕژێمە کوشت و کوشتارێکی دڕندانەی لە غەززە و لوبنان کرد، بەڵام نەیتوانی بگاتە ئامانجەکانی مەبەستی و بەتایبەت ئامانجی سەرەکیی کە بنەبڕکردنی خۆڕاگری بوو. ڕژێمی زایۆنی دوو ئامانجی ڕاگەیەندراوی بۆ پەلاماردانی غەززە هەبوو، یەکەم ئازادکردنی دەستبەسەرکراوانی خۆی و دووەم تیابردنی حەماس و ئەمڕۆ لە چاو خەڵکی ناوچەکە و هەر هەموو جیهاندا ئەوان شکستهێناو و دۆڕاون و فەلەستینییەکان بە سەرکەوتووی مەیدان دێنە ئەژمار، لەبەر ئەوەی کە زایۆنییەکان لە هەردووی ئەو ئامانجانەی کە رایانگەیاندبوو، ناکام ماونەتەوە. 

سەرپەیڤ