شوبات 11, 2025 18:40 Asia/Tehran
  • ئاشتی و ئاسایش بە کوشت و کوشتار وەدەرنان و هەڵاواردن ناکرێ

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە هەژدەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی گەشتیاریی تاراندا جەختی کرد لەسەر گرینگایەتی پێوەندی و دۆستایەتی بۆ دەستڕاگەیشتن بە ئاشتی و ئاسایشی جیهانی و وتی: "ئاشتی و ئاسایش بە دەستدرێژی و کشتوکوشتار دابین نابێ."

مەسعود پزیشکیان وتی: ئێمە دەبێ لەوهەلە بەرتەسکەی ژیان کە هەمانە کەڵک وەربگرین، میهرەبان بین، هاوکاری یەکتر بکەین و چێژ ببەین لەوەی کە سروشت و مرۆڤ بە ئێمەیان داوە. ئاشتی و ئاسایشی جیهانی تەنیا بە پێوەندی و دۆستایەتی گونجاوە، نە بە کوشت و کوشتار و هەڵاواردن. چۆن دەکرێ کەسانێک کە سەدان هەزار کەسی بێ تاوان بۆردوومان دەکەن لەگەڵ ئەوەش بانگەشەی مافی مرۆڤ بکەن؟ کەسانێ کە خەڵکی بێ دەرەتانی غەززەیان بۆردومان کردووە، ژنان و منداڵان و بەساڵاچوان و تەنانەت خوێندنگە و زانکۆکانیان بۆردومان کردووە، چۆن دەتوانن خۆیان بە لایەنگر و پشتیوانی مافی مرۆڤ بزانن؟ ئەوە لە کاتێکدایە کە هەر ئەو کەسانەی کە بۆردومان دەکەن بانگەشە دەکەن کە دژ بە تیرۆریستان شەڕ دەکەن. ئایا ئەم کردەوە و ئاکارانە لە ئاراستەی لەبەرچاوگرتنی مافەکانی مرۆڤە؟
ئێمە لەم ناوچەی جیهاندا لە دووی شەڕ نین، ئێمە براین و لەگەڵ دراوسێکانی خۆمان لە ئاشتی و ئەهوەنیدا دەژین. ئاسایش لە ناوچە تەنیا کاتێک دادەمەزرێ کە واز لە توندوتیژی بێنین، لە جیاتی ملهوڕی و بۆردومان کردن لە ڕێگای وتووێژ و هاوکارییەوە بچینە پێشەوە. ئەو کەسانەی کە لە دونیا خەریکی ئامادەکردنی چەک و کەرەستەی کۆکوژ و وەڕێخستنی شەڕی کاولکەرن، ئەوانەن کە  بڵێسە دەدەن بە ئاگری شەڕ و خوێنڕشتن نە ئێمە. ڕۆژاوا و دام و دەزگای پرۆپاگەندەی میدیاکانیان بیر و زەینییەتییەکی هەڵە سەبارەت بە ئێران و ڕاستییەکانی دەخەنە بەرچاوی خەڵکی جیهان.

سەرپەیڤ