بەقایی: ڕاگرتنی پیتاندن لەبەرانبەر، هەڵگرتنی سزاکان قبوڵ ناکەین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاپۆرتی ئەم دواییەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە گەورە نیشاندانی هەندێک بابەتی تەکنیکی زانی و ڕایگەیاند کە ئەو ڕاپۆرتە لە ژێر گوشاری هەندێ وڵاتی ئورووپایی کۆکراوەتەوە
ئیسماعیل بەقایی لە دانیشتنە هەواڵی هەفتانەی خۆیدا لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتی ئەم دواییەی ئاژانس دژ بە ئێران بە مەبەستی زیادکردنی گوشارەکانی سەر تاران ڕایگەیاند: ئەو شێوازانە ئاکامی نییە و تاقیکردنەوەی تاقیکراوەکان هەڵەیە. ئاماژەی بەوەشکرد: ناوەڕۆکی ئەو ڕاپۆرتەی ئاژانس بڵاویکردووەتەوە بە گشتیی دووپات کردنەوەیە ڕاپوڕتەکانی پێشوو و گەورە نیشاندانی هەندێک بابەتی تەکنیکیە. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها لە کاردانەوە بە هەندێک بانگەشەی سەبارەت بە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا وتی: تا سزاکانی سەر ئێران بە شێوەیەکی شەفاف و کاریگەر هەڵنەگیردرێن، هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەم وڵاتە ناکرێت. وته بێژی وه زارەتی دەرەوەی ئێران هه روه ها سه باره ت به جموجوڵی ئەگەری لایەنە ئوروپاییەکان بۆ که ڵک وەرگرتن له میکانیزمی پەلەپیتکە له دژی تاران وتی: ئەگەر هەر کام لەم ڕووداوانه ڕووبدات، به پێی ئه و کارانە هه نگاوی پێویست ده گرینه بەر.