دەروازەکانی دۆزەخ دەکرێتەوە بەڕووی ڕژێمی منداڵکوژدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i439661-دەروازەکانی_دۆزەخ_دەکرێتەوە_بەڕووی_ڕژێمی_منداڵکوژدا
فەرماندەی سپای پاسداران لە پەیامێکدا ڕوو لە فەرماندەی مەزنی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە پێداگری لەسەر ئیرادەی هێزە چەکدارەکان بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل، ڕایگەیاند: بەم زووانە دەروازەکانی دۆزەخ بەڕووی ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنیدا دەکرێنەوە.
(last modified 2025-06-13T12:55:45+00:00 )
حوزه‌یران 13, 2025 18:02 Asia/Tehran
  • دەروازەکانی دۆزەخ دەکرێتەوە بەڕووی ڕژێمی منداڵکوژدا

فەرماندەی سپای پاسداران لە پەیامێکدا ڕوو لە فەرماندەی مەزنی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە پێداگری لەسەر ئیرادەی هێزە چەکدارەکان بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل، ڕایگەیاند: بەم زووانە دەروازەکانی دۆزەخ بەڕووی ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنیدا دەکرێنەوە.

سەرلەشکەر پاکپوور وتی: هەروا کە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەڵێنیدا، لە چوارچێوی ڕێوشوێنی ئاوەزمەندانە و هێزمەندانە و بە یارمەتیی هاوسەنگەرانی ئازای ئەرتەش و ناوەندەکانی دیکەی هێزە چەکدارەکان و سەربازانی دلێری سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ڕژێمی تاوانکار و ناشەرعیی زایۆنی تووشی چارەنووسێکی تاڵ و پڕ لە ئازار بە دەرئەنجامی  وێرانکەر و بەربڵاو دەبنەوە. بە پشتبەستن بە خوای مەزن لە پێناو جێبەجێکردنی بەڵێنی ئیمام و ڕێبەری ئازیزمان و تۆڵەسەندنەوەی خوێنی ئەو فەرماندە و زانستوەر و خەڵکە مەدەنیەی کە لە خاک و خوێندا گەوزێندران، بەمزووانە دەروازەکانی دۆزەخ دەکرێنەوە بە ڕووی ئەم ڕژێمە منداڵکوژە.