ئاب 11, 2025 19:20 Asia/Tehran
  • پزشکیان بۆ پاشینیان: دڵنیا بە کە کوریدوری قەفقاز ڕێگای ئاشتییە نەک ئامرازێک بۆ زاڵبوونی بیانییەکان

سەرۆک کوماری ئێران وێڕای ئاماژە بە ڕێککەوتنی جێ بە جێ کردنی پڕوژەی کوردیدوریگواستنەوە لە ناوچەی قەفقاز بە بەشداری ئەمریکا جەختی لە پاراستنی سەروەری ئەرمەنستان بە سەر ئەم ڕێگایەو دەسوەرنەدانی سەربازیی یان ئاسایشی لە چوارچێوەی جێ بە جێ کردنی ئەو پڕوژەیەی کرد

نیکول پاشینیان  سەروک وەزیرانی ئەرمەنستان  ئەمڕو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا  لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران،  ڕاپۆرتێکی وردی سەبارەت بە یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئاشتی ئەم دواییەی ئەم وڵاتە و کۆماری ئازەربایجان پێشکەش کرد و ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی پڕۆژەی کوریدوری  گواستنەوەی قەفقازیشی  ڕادەست کرد .  سەرۆک کۆماری ئێران لەم پەیوەندییە تەلەفوونیەدا هەروەها وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران وەک لەنگەری ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا پێشوازی لە هەر ڕێککەوتنێک دەکات کە ببێتە هۆی بەهێزبوونی ئاشتی بەتایبەتی نێوان وڵاتانی ناوچەکە. سه ڕۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئێمه هۆشداری ده ده ین که ده بێ دڵنیا بکرێنه وه که ئه م  ڕێگایەدا  به ڕاستی ڕێگای ئاشتی و گه شه پێدان ده بێت نه ک ئامرازێک بۆ گه یشتن به ئامانجه  زاڵخوازانەکانی  بیانیان له ناوچه که دا.

سەرپەیڤ