عێراقچی: لەئێستادا کاتی دانووستان لەگەڵ ئەمریکادا نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i442713-عێراقچی_لەئێستادا_کاتی_دانووستان_لەگەڵ_ئەمریکادا_نییە
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە "لەئێستادا کاتی دانووستان لەگەڵ ئەمریکادا نییە" گوتی ئەگەر ئەمریکییەکان بێنەسەر ئەوەکە دانووستانێکی یەکسان و بەرابەر هەبێ لەوانەیە ئێمەش بڕیارێکی دیکە بدەین.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2025 17:05 Asia/Tehran
  • عێراقچی: لەئێستادا کاتی دانووستان لەگەڵ ئەمریکادا نییە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە "لەئێستادا کاتی دانووستان لەگەڵ ئەمریکادا نییە" گوتی ئەگەر ئەمریکییەکان بێنەسەر ئەوەکە دانووستانێکی یەکسان و بەرابەر هەبێ لەوانەیە ئێمەش بڕیارێکی دیکە بدەین.

سەید عەباس عێراقچی ڕوونی کردەوە کە ئێران تائێستاش هەڵوێستێکی بنیاتنەر و پۆزەتیڤی لەلایەنی ئەمریکییەوە بەدی نەکردووەو وتی تێگەیشتنی ئێمە ئەوەیە کە  لەئێستادا کاتی دانووستان لەگەڵ ئەمریکادا نییە.

ناوبراو گوتیشی هەرکاتێک ئەمریکییەکان بۆ دانوستانێکی یەکسان و ڕێککەوتنێکی سودمەند بۆ هەردوولا ئامادە بن ، لەوانەیە دانوستان بکرێت و ئێران بیری لێ دەکاتەوە بەڵام هەڵوێستی ئەمریکا بابەتێکی ئاوەهامان پیشان نادات.