ئیدانەی بەردەوامبوونی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە فەلەستینی داگیرکراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i443386-ئیدانەی_بەردەوامبوونی_جەنایەتەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_لە_فەلەستینی_داگیرکراو
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە غەززە و هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان شەرمەزار کرد.
(last modified 2025-12-16T12:11:12+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 16, 2025 14:53 Asia/Tehran
  • ئیدانەی بەردەوامبوونی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە فەلەستینی داگیرکراو

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە غەززە و هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان شەرمەزار کرد.

ئیسماعیل بەقایی بە ئاماژە بە بەردەوامبوونی جینۆسایدکرانی فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە لە ڕێگەی بۆردومانی بەردەوام و پێشگری لە هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان، خوازیاری هەنگاوی جیددی وڵاتانی ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوو لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیی بەردەوامی ڕژێمی زایۆنی لە سەر ئاشتی و سەقامگیریی  ناوچەکە و جیهان. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمریکا و پشتیوانانی دیکەی چەکەمەنی و سیاسیی ڕژێمی زایۆنی بە هاوبەش و هاودەستی ئەم ڕژێمە پێناسە کرد لە جینۆسایدی فەلەستینییەکان و جەنایەتەکانی دیکەی ئەم ڕژێمە لە فەلەستینی داگیرکراو، لوبنان و سوریادا.