لاریجانی: هێشتا کاتی خولی داهاتووی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دیاری نەکراوە
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، بە ئاماژە بە ئامادەیی ئێران و ئەمریکا بۆ درێژەدان بە دانوستانەکان، وتی: بێگومان هێشتا کاتی خولی داهاتووی دانوستانەکان دیاری نەکراوە.
عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران بە ئاماژەدان بەوەی کە هێشتا کاتی خولی دووەمی وتووێژەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دیاری نەکراوە، وتی: هەردوولا دەیانەوێت دانوستانەکان بەردەوام بێت بەڵام پێویستە هەردوولا ڕاوێژ لە پایتەختەکانیان ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی گفتوگۆکان بگاتە ئامانج .
. لاریجانی سەبارەت بە سەفەرەکەی بۆ عومان و قەتەر وتی: ئێمە پەیوەندییەکی زۆر دۆستانەمان لەگەڵ هەردوو وڵات هەیە و یەکێک لە ئامانجەکانمان زیادکردنی قەبارەی پەیوەندییە ئابوورییەکانە و ئەمەش سیاسەتی گشتی ئێرانە و هەندێک گفتوگۆش لەو بارەوە ئەنجام درا بە تایبەت سەبارەت بە سەرمایەنانەوە لە بواری پیشەسازیدا .
ناوبراو وتیشی : هه روه ها له میانه ی دیداره کاندا به له به رچاوگرتنی ده ستوەردانەكانی ڕژێمی زایۆنی له ناوچه که دا باسمان له دۆخی پڕ لە ڕووداوی ناوچه که کرد و ئه مڕۆ هه موو لایه ک هاوڕان له سەر ئه وه ی که هۆكاری ئاڵۆزی لە ناوچه که ڕژێمی زایۆنیستییه و هەوڵی تێکدانی ئاسایشی ناوچەکه دەدات. بۆیە لێکنزیکبوونەوەی سیاسی لە ناوچەکە بۆ دروستکردنی ئاسایشی پاوە جێی بە كۆمەڵ ، نیگەرانیی هەمووانە و بیرۆکە و مۆدێلگەلێك بۆ دامەزراندنی ئاسایشی ناوچەکە پێشنیار كراوە .