ئیرەوانی: ئێران بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی سوریایەکی یەکپارچە و سەقامگیر
نوێنەری ئێران لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان وێڕای ئاماژە بە دوخی سوریا جەختی كرد؛ یەكپارچەیی سووریا بۆ ئێران گرینگە .
ئەمیر سەعید ئیرەوانی لە دانیشتنی ئەنجۆمەنی ئاسایشدا بە تەوەرەی باروودۆخ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە تایبەت لە سوریا جەختی كرد : درێژەی داگیركردنی ناوچە سوورییەکان لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە و چالاكی سەربازی ئەم ڕژێمە بۆ وێنە لە جۆلانی داگیركراو، هەڕەشەیەكی ڕاستەوخۆ دژی سەقام و ئاشتیی ناوچە دێتە ئەژمار.
نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان وتیشی: خەڵكی سووریا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، بەردەوام ڕووبەڕووی کێشەی توندی مرۆیی، ئابووری و ئاسایشی دەبنەوە. ناوبراو وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران گرینگی دەدات بە كردەوە ئەنجامدراوەكان لەوانە ڕێوشوێنی هاوپەیوەند بە مافی کوردانی سوریا؛ ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە دەتوانن یەکگرتوویی نیشتمانی بەهێز بکەن.