شوبات 14, 2026 20:26 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە عێراق:  هەوڵی ئەمریکا بۆ توندترکردنی گرژییەکان دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکات

باڵوێزی ئێران لە بەغدا ڕەخنەی لە هەوڵەکانی ئەمریکا گرت سەبارەت بە توندبوونەوەی گرژی و ڕووبەڕووبوونەوە و شەڕ لە ناوچەکەدا بە کەنداوی فارسیشەوە، بە هۆی زیندووکردنەوەی سیاسەتی کەشتییە جەنگییەکان و وتی: ئەم ڕێبازە دەبێتە هۆی ئاڵۆزتر بوونی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە بەگشتی.

محەممەد کازم ئالی سادق، باڵوێزی ئێران لە عێراق، لە کۆڕی ژمارێک لە  کەسایەتییە حکومی و ناحکومیەکان و بەرپرسانی حیزبی ئەو وڵاتەدا پێیداگرت: ئێران بە تێڕوانینێکی ئەرێنییەوە سەیری دانوستانەکان دەکات، بەڵام لە هەمانکاتدا بە وریاییشەوە دەجووڵێتەوە.  ئالی سادق جەختی لەوەش کردەوە: ڕێبازی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دانوستانەکاندا ئەرێنییە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی خیانەتەکانی پێشووی لایەنی ئەمریکایی لە پرۆسەی دانوستانەکاندا، بە وریاییەوە دەجووڵێتەوە و بە چاوی کراوەوە لەم دانوستانانە دەڕوانێ. باڵوێزی ئێران له به غدا وتی: هێزه دەرەكییەكانی دەستێوەردەر بەرژەوەندیی خویان  له بەردەوامبوونی نائەمنی و پەرەپێدرانی زیاتری شەڕ و گرژییەکان له ناوچەکەدا دەبینن، بەڵام ئاسایشی هەمیشەیی تەنیا لە ڕێگای دیالۆگ و ڕێزگرتنی بەرامبەر بەدەست دێت، نەک بە متمانەکردن بە لایەنە خیانەتکارەکان.

 

سەرپەیڤ