عێراقچی : دیپلۆماسی بخرێتە ئەولەویەتەوە، گەیشتن بە ڕێککەوتن مومکین دەبێ
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە سەلماندوومانە کە لەپێناو پاراستنی سەروەریمان، بوێرانە هەوڵمان داوەو هەر ئەو بوێرییەش دێنینە سەر مێزی دانوستان.
عەبباس عێراقچی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئیکسدا نووسیویەتی؛ ئێران لەسەر بنەمای ئەو تەباییانەی لە خولی پێشوودا ئەنجامیان گرتووە، بەئیرادەیەکی پتەو بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادگەرانە لە کۆتاترین زەمانی مومکین، وتووێژ لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ دەس پێ دەکاتەوە. عێراقچی پێی داگرت؛ ئێران لەهیچ بارودۆخێکداو هەرگیز لەدووی پەرەپێدانی چەکی ناڤۆکی نابێ، لەهەمان کاتدا ئێمە قەت لە مافی خۆمان بۆ سوودوەرگرتن لە بەرژەوەندیی تەکنۆلۆژیای ئاشتیانەی ناڤۆکی بۆ خەڵکەکەمان، چاوپۆشی ناکەین. وتیشی: ئێستا، هەلێکی مێژووییمان بۆ ڕەخساوە هەتا ڕێککەوتنێکی کەم وێنەمان دەسبکەوێ کە نیگەرانییەکانی دوولایەن چارەسەر و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دابین بکات. گەیشتن بە ڕێککەوتن مومکین دەبێ بەومەرجەی دیپلۆماسی بخرێتە ئەولەویەتەوە. سێیەمین خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ناڤۆکی و لابرانی گەمارۆکان لەنێوان ئێران و ئەمریکادا سبەی پێنج شەممە لە ژنێڤ بەڕێوە دەچێ.