پێداگری لەسەر پێویستی پشتیوانی لە فەلەستین لە کۆمەڵگا نێونەتەوەییەکاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445016-پێداگری_لەسەر_پێویستی_پشتیوانی_لە_فەلەستین_لە_کۆمەڵگا_نێونەتەوەییەکاندا
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد لەسەر درێژەی پشتیوانی ئێران لە نەتەوەی فەلەستین تا وەدی هاتنی بە تەواوی مافە نیشتمانیە ڕەواکانیان.
(last modified 2026-06-24T13:21:58+00:00 )
حوزه‌یران 24, 2026 16:52 Asia/Tehran
  • پێداگری لەسەر پێویستی پشتیوانی لە فەلەستین لە کۆمەڵگا نێونەتەوەییەکاندا

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد لەسەر درێژەی پشتیوانی ئێران لە نەتەوەی فەلەستین تا وەدی هاتنی بە تەواوی مافە نیشتمانیە ڕەواکانیان.

عەباسی عەراقچی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ باسم نەعیم جێگری بزووتنەوەی حەماس وتی: ئێران لە کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا بەدواداچوون بۆ دۆسیەی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی دەکات. عەراقچی خوازیاری بزووتنەوەیەکی سیاسیی بەرفراوانی نێودەوڵەتییە بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین، جەختیشی کرد لەسەر پێویستی ناچارکردنی دوژمنی زایۆنی بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی و پلانەکانی بۆ نەهێشتنی فەلەستین لە خاکەکەیدا بەتایبەت لە کەرتی غەززە. هەروەها باسم نەعیم سڵاو و ڕێزی   ڕێبەری  بزووتنەوەی حەماسی گەیاندە  ڕێبەری  کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها ستایشی بەرخۆدانی  بێ وێنەی ئێرانی کرد  لە بەرامبەر دەستدرێژیی ئەمریکا و زایۆنیستی  و هەڵوێستی پتەو و چەسپاوی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە پرسی  فەلەستین و پشتیوانی بێ  وچانی لە گەلی فەلەستین بەرز نرخاند. لەم وتووێژەدا هەردوولا سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و فەلەستین و دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بیروڕایان گۆڕییەوە