ڕێبەری مەزنی شۆڕش: دەزگەی داد پێگەیەکی کەموێنەی هەیە بۆ چاکسازیی لە کاروبارەکاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445074-ڕێبەری_مەزنی_شۆڕش_دەزگەی_داد_پێگەیەکی_کەموێنەی_هەیە_بۆ_چاکسازیی_لە_کاروبارەکاندا
ڕێبەری مەزنی شۆڕش لە پەیامێکدا بە بۆنەی هەفتەی دەزگەی داد، ئەم دەزگەیەی بە خاوەنی پێگەیەکی کەموێنە و بێبەدیل زانی سەبارەت بە چاکسازی لە کاروبارەکانی وڵات و ڕێگا خۆش کردن بۆ ناوەندە حکومییەکانی دیکە و پێیداگرت لە سەر پێویستیی بەردەوامبوونی پرۆسەی جاکسازی و بنیاتنانەوە لە نێو سیستەمی ناوخۆیی دەزگەی داد.
(last modified 2026-06-28T14:04:34+00:00 )
حوزه‌یران 28, 2026 17:00 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆڕش: دەزگەی داد پێگەیەکی کەموێنەی هەیە بۆ چاکسازیی لە کاروبارەکاندا

ڕێبەری مەزنی شۆڕش لە پەیامێکدا بە بۆنەی هەفتەی دەزگەی داد، ئەم دەزگەیەی بە خاوەنی پێگەیەکی کەموێنە و بێبەدیل زانی سەبارەت بە چاکسازی لە کاروبارەکانی وڵات و ڕێگا خۆش کردن بۆ ناوەندە حکومییەکانی دیکە و پێیداگرت لە سەر پێویستیی بەردەوامبوونی پرۆسەی جاکسازی و بنیاتنانەوە لە نێو سیستەمی ناوخۆیی دەزگەی داد.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی بە ئاماژە بەوەی کە ئەرکی سەرەکیی دەزگەی داد، پاراستنی مافەکانی خەڵک، بووژاندنەوەی مافە گشتییەکان، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، جێبەجێکردنی دادگەری و چاودێری بە سەر جێبەجێکرانی ڕێک و وردی یاسایە، فەرمووی: سەرکەوتن لەم گۆڕەپاندەدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی متمانەی گشتی لە نێو کۆمەڵگادا.ڕێبەری شۆڕش جەختیشی کرد: گۆڕانکاری لە سیستەمی دادەوانی دەبێ لە قۆناغی گەڵاڵە و بەڵگە تێپەڕی وبە کردەوە و بە کەم کردنەوەی پێشێلکرانی مافەکان، خێراتر کردنی پرۆسەی پێڕاگەیشتنی دۆسییەکان، باشترکردنی دۆخی دەسپاکیی دادوەران و دەسڕاگەیشتنی هاسانتری خەڵک بە دادگەری خۆی دەرخات؛ تا ڕادەیەک کە خەڵک دەزگەی داد بە پەنا و دادڵدەی خۆیان بزانن و هانای بۆ ببەن. حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەی هەروەها پێیشیداگرت لە سەر پێویستیی بەدواداچوون بۆ مافەکانی گەلی ئێران بەرامبەر بە جەنایەت و دەسدرێژییەکانی دوژمنان و خوازیاری پێڕاگەیشتنی جددی دادەوانی و نێودەوڵەتی بەم دۆسییانە بوو. دانپێدانان و تەنانەت شانازیی بێشەرمانەی ژمارێک سەرکردەی ئەمریکایی و زایۆنی بەو تاوانانە بێگومان داننان بە جەنایەت دێتە ئەژمار و ئەو هەلەی بە شێوەیەکی شیاو ڕەخساندووە بۆ پێوشوێن گرتنی مافە پێشێلکراوەکانی گەلی ئێران. بەڕێزیان لە کۆتاییدا فەرمووی کە بۆ جێبەجێکرانی دادگەری و بەرەنگاربوونەوەی زوڵم و گەندەڵی پێویست بە ئازایەتی، تێکۆشانی بێوچان، تەقوا، بەبڕشتانە جوڵانەوە و دەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا نوێکانە.