تیمێکی پێنج کەسەی تاقمۆکەی تیرۆریستی دیموکرات کوژران
تیمێکی پێنج کەسی لە تاقموکەی لەناوچووی دیموکراتی لە بەرزاییەکانی سنووریی شاری پیرانشار کەوتنە ناو بۆسەی چەکدارانی قەرارگای حەمزە و بە تەواوی لەناو چوون.
قەرارگای حەمزە سەیدو شوهەدای سەر بە هێزی زەمینی ڕایگەیاند: دوابەدوای هاتنە ناوەوەی تیمێک لە تاقمۆکەی لەناوچووی دیموکرات بۆ سنوورەکانی باکووری ڕۆژئاوای وڵات دوێنێ بەمەبەستی کردەوەی تیرۆریستی، بە چاودێریی هەواڵگری سەربازە نەناسراوەکانی ئیمامی زەمان لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و پاڵپشتی خەباتکارانی حەمزە سەید ئەلشوهادەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران، ئەم خراپەکارانە کەوتنە بۆسەی خەباتکارانی قەرارگای سەیدو شوهەدا و بە تەواوی هەڵوەشانەوە. لەم پێکدادانەدا تیمە پێنج کەسییەکە بەتەواوی تێکشکێنرا و تەرمەکانیان لەگەڵ چەک و کەرەستەی جۆراوجۆر ڕادەستی خەباتکارانی ئیسلام کرا. قەرارگای حەمزە سەید وشوهادەی سوپای پاسداران وێڕای هۆشداریدان بە ئەندامانی جودایخواز و تیرۆریستییەکان جارێکی دیکە، ڕایدەگەیەنێت کە هەر کارێک بۆ نائەمنکردنی سنوورەکانی باکووری ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی وەڵامێکی توند و پەشیمانکەرەوە دەبێتەوە.