قەرارگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا : ئەو شۆێنەی پشتیوانی لە دوژمنی دەسدرێژکار بکات، ئامانجی ڕەوای چەکدارەکانمانە
تهمووز 08, 2026 18:08 Asia/Tehran
قەرارگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا دخ) لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند شوێنی هەر پشتیوانییەک لە سوپای شەڕانگێزی ئەمریکا ئامانجی ڕەوای هێزە چەکدارەکانە.
قەرارگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: شوێنی هەر پشتیوانییەک لە سوپای شەڕانگێزی ئەمریکا بۆ د دەسدرێژی کردنە سەر سەروەری و خاکی ئێرانی ئیسلامی دەبێتە ئامانجی ڕەوای هێزە چەکدارەکان. هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامێکی توند بە دەستدرێژی و کردەوەی تیرۆریستیی ئەمریکا دەدەنەوە و لە هیچ بارودۆخێکدا ڕێگەیان پێنادەن دەستوەردان لە کاروباری گەرووی هورمز و بەڕێوەبردنەکەی بکەن. دیسان ڕاگەیەندراوە کە تاکە ڕێڕەوی سەلامەت بۆ کەشتییە بازرگانییەکان و نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمز ئەو ڕێگایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران دیاریی کردووە.
سەرپەیڤ