عێراقچی ڕوو لە ترەمپ بە تەوسەوە: ئێمە بەئینسافترین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445394-عێراقچی_ڕوو_لە_ترەمپ_بە_تەوسەوە_ئێمە_بەئینسافترین
سەید عەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیەکدا ڕوو لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە خوازیاری وەرگرتنی ٢٠%ی باجی تێپەڕین لە گەرووی هورموز بووە، بە تەوسەوە وتی: ئێمە بەئینسافتر دەبین.
(last modified 2026-07-14T14:18:55+00:00 )
ته‌مووز 14, 2026 15:45 Asia/Tehran
  • عێراقچی ڕوو لە ترەمپ بە تەوسەوە: ئێمە بەئینسافترین

سەید عەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیەکدا ڕوو لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە خوازیاری وەرگرتنی ٢٠%ی باجی تێپەڕین لە گەرووی هورموز بووە، بە تەوسەوە وتی: ئێمە بەئینسافتر دەبین.

ترەمپ کە تا بەر لەمە نەیاری وەرگیردرانی هەرچەشنە دراوێک لە لایەن ئێرانەوە لەبەر تێپەڕینی کەشتیی بە گەروی هورموزدا بوو، رایگەیاندووە کە دەیهەوێ لە بەرامبەر دابین کردنی ئاسایشی گەرووی هورموز، ٢٠%ی سەرجەم باری گەمییەکان وەک باج وەرگرێ.سەید عەبباس عەراقچیش لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس لەم بارەوە نووسی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕاس دەکات. ئەوەی هاتووچۆی ئەمن و سەلامەتی گەمییە بازرگانییەکان لە گەرووز هورموز دابین دەکات، شیاوی وەرگرتنی پارەی ئەو خزمەتەیە.ناوبراو وتیشی: ئێران هەمیشە  ئاسایشی گەرووی هورموزی پارستووە و تا هەتایەش هەر وا دەیپارێزێ. وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەوسەوە  ڕایگەیاند: " هەڵبەت ئەو ٢٠%ی ئێوە زۆر گرانە؛ ئێمە بەئیسنافترین".