هۆشداری ئێران بە کومیساریای مافی مرۆڤ سەبارەت بە دەسدرێژییەکانی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445442-هۆشداری_ئێران_بە_کومیساریای_مافی_مرۆڤ_سەبارەت_بە_دەسدرێژییەکانی_ئەمریکا
 باڵیۆزی و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە  نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ لە نامەیەکدا بۆ کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ، داوای ئیدانەکردنی ڕوون و ئاشکرای  هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ژێرخانە مەدەنییەکانی ئێرانی کرد.
(last modified 2026-07-16T14:36:56+00:00 )
ته‌مووز 16, 2026 16:36 Asia/Tehran
  • هۆشداری ئێران بە کومیساریای مافی مرۆڤ سەبارەت بە دەسدرێژییەکانی ئەمریکا

 باڵیۆزی و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە  نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ لە نامەیەکدا بۆ کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ، داوای ئیدانەکردنی ڕوون و ئاشکرای  هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ژێرخانە مەدەنییەکانی ئێرانی کرد.

 عەلی بەحرەینی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێرشانەبە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانن، ڕایگەیاند کە ئەم کارانە جگە لە شەهیدکردنی ژمارەیەک هاووڵاتی مەدەنی، زیانێکی بەرفراوانیان بە ژێرخانە گرینگەکانی وڵات گەیاندووە. لە نامەکەدا ئاماژە بە هێرشەکانی سەر هێڵی ئاسنە ڕێی تاران-مەشهەد، دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنەوەی ئیلام، سایلۆکانی گەنم، کەشتییە ماسیگرتنەکان، ناوچەکانی دەوروبەری نەخۆشخانەی بەقایی ئەهواز و فڕۆکەخانەی سێمنان وەک لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان کراوە. باڵیۆزی ئێران هەروەها ڕەخنەی لە بێدەنگی نووسینگەی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ سەبارەت بەم هێرشانە گرت و هۆشداری دا لەوەی کە نەبوونی وەڵامێکی یەکلاکەرەوە دەتوانێت ئەو بڕوایە دروست بکات کە کردەوە و ڕێبازێکی هەڵبژێردراو لە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و جێبەجێکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان هەیە.